ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی یه‌كێكه له‌پایه‌كانی ئیمان،وه‌ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێیه‌و و كاری بۆ ده‌كات ، وه‌كافر بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێی نییه. وه ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی‌بریتیه‌له‌ئیمان هێنان به‌و رۆژه‌ی كه‌تیایدا هه‌موو زینده‌وه‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌بۆ گۆره‌پانی مه‌حشه‌ر كۆده‌كرێنه‌وه‌و حه‌ق و حیسابیان له‌گه‌لدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی باش بووه له‌مرۆڤه‌كان بۆ به‌هه‌شت، وه‌ئه‌وه‌ی خراپ بووه‌بۆ دۆزه‌خ ده‌چێت .
التفاصيل
ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی پێناسه‌ی رۆژی دوایی: ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی یه‌كێكه له‌پایه‌كانی ئیمان،وه‌ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێیه‌و و كاری بۆ ده‌كات ، وه‌كافر بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێی نییه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ } (البقرة: له الآية177 ) . واته: به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی و به‌فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به‌پێغه‌مبه‌ران،. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا بَعِيداً } (النساء: له الآية136). واته: جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌خواو فریشته‌کانی و به‌کتێبه‌کانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی و به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه‌به‌ڕاستی گومڕابووه‌به‌ئه‌وپه‌ڕی گومڕایی. وه ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی‌بریتیه‌له‌ئیمان هێنان به‌و رۆژه‌ی كه‌تیایدا هه‌موو زینده‌وه‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌بۆ گۆره‌پانی مه‌حشه‌ر كۆده‌كرێنه‌وه‌و حه‌ق و حیسابیان له‌گه‌لدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی باش بووه له‌مرۆڤه‌كان بۆ به‌هه‌شت، وه‌ئه‌وه‌ی خراپ بووه‌بۆ دۆزه‌خ ده‌چێت . جا ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی چه‌ند شتێك ده‌گرێته‌وه، له‌وانه: یه‌كه‌م : ئیمان هێنان به‌زیندووبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌دوای له‌ناوچوونی دونیا‌و مردنی سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كان . ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌تێكه‌و نكۆلی له‌راستیه‌كه‌ی ناكرێ . خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ } (المؤمنون/١١٥) . واته: ئه‌ی كافران ئێوه‌هه‌روا ئه‌زانن كه‌ئێمه‌هه‌ر به‌بێ هۆ و مه‌به‌ست ئێوه‌مان دروست كردووه‌وه‌ناگه‌رێنه‌وه‌بۆلامان ؟ !! وه‌ده‌فه‌رمه‌ێت: { يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ } (الأنبياء/104) . واته: وه‌ك چۆن یه‌كه‌م جار دروستمان كردن ئه‌وا دیسان دروستیان ده‌كه‌ینه‌وه‌به‌ڵێنمان داوه‌به‌دڵنیایه‌وه‌ئه‌مه‌به‌كرده‌وه‌ئه‌نجامی بده‌ین . وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ ، ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ } (المؤمنون/١٥ـ١٦) . واته: ئێوه‌له‌دوای دروست بوونتان به‌بێ گومان ده‌مرن . پاشان له‌رۆژی دوایی دا زیندوو ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :(( یحشر الناس یوم القیامه‌حفاة ....)) واته: خه‌ڵكی حه‌شر ده‌كرێن له‌رۆژی دوایی به‌پێ خواسی ، وه‌به‌بێ خه‌ته‌نه‌كراوی . دووه‌م : ئیمان هێنان به‌حیساب له‌گه‌ڵدا كردن و پاداشت دانه‌وه( الحساب والجزاء ) . واته: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره، حه‌ق و حیساب له‌گه‌ڵ به‌نده‌ده‌كات ئینجا پاداشت ده‌درێته‌وه‌به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی . ئه‌مه‌ش سه‌لمیندراوه‌به‌قورئان و سوننه‌ت وكۆڕای موسڵمانان . خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمویت: { إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ ، ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ } (الغاشیة:٢٥/٢٦). واته: به‌دڵنیایه‌وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه‌پاشان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌حیساب كردن له‌گه‌ڵیان . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت :(( لا تزول قدما عبد حتى يسئل عن عمره فيما أفناه ؟ وعن علمه في‌م فعل ؟ وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه ؟ وعن جسمه في‌م أبلاه )) . واته: له‌ڕۆژی مه‌حشه‌ر به‌نده‌قاچی ناجوڵێنێ و ناڕوات بۆ هیچ لایه‌ك هه‌تا پرسیاری ڵی ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی له‌چی دا بردیه‌سه‌ر ؟ وه‌له‌زانستی له‌پێناو چی و بۆچ شتێك بووه؟ وه‌له‌ماڵ و سه‌روه‌تی له‌كوێ ده‌ستی كه‌وتووه‌وه‌له‌چی دا سه‌رفی كردووه. هه‌روه‌ها له‌چی دا به‌كاری هێنا . سێ یه‌م : ئیمان هێنان به‌به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ( الایمان بالجنة والنار ) . واته: ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ كه‌وا خوای گه‌وره‌به‌هه‌شت و دۆزه‌خی داناوه‌بۆ مرۆڤه‌كان وه‌ك پاداشت و سزا بۆیان . هه‌ردووكیان خوای گه‌وره‌دروستی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌شوێنی هه‌تا هه‌تایی مرۆڤ ، به‌هه‌شت كه‌خانه‌خۆشی و شادی و رابواردن و ره‌زامه‌ندی خوایه‌بۆ چاكه‌كاران، وه‌دۆزه‌خیش كه‌خانه‌ی ناخۆشی و ئێش و ئازار‌و سزادان و توڕه‌یی خوایه‌بۆ خراپه‌كاران . بوونی راسته‌قینه‌ی به‌هه‌شت و دۆزوخیش ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی زۆری ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ری چ ڕاسته‌وخۆ وه‌چ ناڕاسته‌وخۆ . خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا } (الكهف/١٠٧) . واته: ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌به‌كرده‌وه‌ی چاكه‌سه‌لماندیان ، ئه‌وا به‌هه‌شت وه‌ك شوێنی میوانداریه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تای ئاماده‌كراوه‌بۆیان . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : { وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ } ( البقرة /24) . واته: خۆتان بپارێزن له‌و دۆزه‌خه‌ی كه‌سوته‌مه‌نیه‌كی بریتی یه‌له‌خه‌ڵكی و به‌رد ، ئاماده‌كراوه‌بۆ كافره‌كان . وه‌چه‌ندان به‌ڵگه‌ی تر . به‌گشتی ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ كه‌ڕۆژێك دێت هه‌موو گه‌ردوون له‌ناو ده‌چێت به‌ئیزنی خودا‌و سه‌ر له‌نوێ زینده‌وه‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌بۆ حه‌ق و حیساب . وه‌ئیمان بهێنین به‌هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رباره‌ی ئه‌م بنچینه‌یه‌پێ ڕاگه‌یباندووین . هه‌روه‌ها ئیمان هێنان به‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی قیامه‌ت هه‌یه، وه‌ك میزان و صراط وتاقی كردنه‌وه‌ی ناو قه‌بر و عه‌زاب و خۆشی ناو قه‌بر . سه‌رچاوه‌كان: ١- بیان اركان الایمان، عبدالله صالح القصیر، لاپه‌ڕه: ٥٦ . ٢- ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه، الیاس محمد، لاپه‌ڕه: ١٩و٢٠ .