خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا جه‌خت له‌دوو خاڵ ده‌كاته‌وه : یه‌كه‌میان : مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌بێت صاڵح و چاكه‌كار بێت وده‌روونی خۆی پاك بكاته‌وه له‌تاوان وخراپه وگوناهـ ، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه : به‌وه‌وه نه‌وه‌ستێت كه خۆی چاكه‌كار بێت به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و چاكه‌یه‌شی بۆ خه‌ڵكی وكۆمه‌ڵگه‌كه‌شی بووێت ئه‌ویش به‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ بكات به‌چاكه وڕێگریان بكات له‌خراپه، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ی كرد ئه‌و كاته خراپه وگۆمڕایی كه‌سانی خراپه‌كار زیانی پێ ناگه‌یه‌نن .