پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لخوزه‌یر، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: مه‌به‌ست چیه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه مه‌رجی قوڕه‌یشی بوونی بۆ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان داناوه، وه چۆن جه‌مع و ته‌وفیق ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه فه‌رمانمان پێ ده‌كات به گوێڕایه‌ڵی كردنی ئیمامێك ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كی حه‌به‌شیش بێت و سه‌ری وه‌ك مێوژ وابێت، ئومێده‌وارم كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ته‌وفیق وڕێككاری له نێوانیاندا، چونكه خوای گه‌وره ڕێنومایمان ده‌كات كه كاری دروست و صه‌واب وه‌ربگرین؟